ئه‌وروپا

هالاند یەکەم خراپترین ڕیکۆردی پیشەگەرێتی خۆی تۆمار کرد

یاریگا- ئێرلینگ هالاند لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا ڕێگەی گۆڵی لێ ون بووه و خراپترین ڕیکۆردی خۆی تۆمار کرد.

شەوی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی، هەڵبژاردەی نەرویج بوو بە میوانی مۆنتێنیگرۆ و بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگای بردەوە، لەو یارییەدا جارێکیتر هالاند شاد نەبوویەوە بە هەژاندنی تۆڕەکان.

بەگوێرەی زانیاریی لە پێگەکانی ئاماری و ژمارە پێوانەییەکان، ئەوە سێیەمین یاری بوو لەسەر یەک کە گۆڵکارە 20 ساڵانەکە نەتوانت بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتییمانییەوە گۆڵ تۆمار بکات و هاوکات یەکەم خراپترین ڕیکۆردە بۆ یاریزانەکەی دۆرتمۆند لەو ڕووەوه.

سێ یاریی ڕابردووی نەرویج بریتی بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەکانی جەبەل تاریق، تورکیا و مۆنتێنیگرۆ کە دووانیانی بردەوە و بەرامبەر تورکیاش بە شکستی خوارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button