ئینگلتەرا

مانچێستەر سیتی گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ هالاند ئامادە دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا مانچێستەر سیتی ئامادە كاری دەكات بۆ پێشكەشردنی گرێبەستێكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی بۆ ڕیزەكانی.

بەهۆی پێشكەشردنی ئاستە بەرزەكەیەوە زۆربەی یانە بەهێزەكانی ئەوروپا چاویان لە گواستنەوەی هالاندە بۆ ڕیزەكانیان.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی ” زە سەن ” مان سیتی لە بەرنامەیدایە گرێبەستێكی گەورە پێشكەش بە دۆرتمۆند بكات بۆ پەلكێشكردنی گۆڵكارە نەرویجیەكە و پێدانی بەرزترین موچە لە مێژووی پریمەرلیگدا.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كرد یانە ئینگلیزیەكە ئامادەیە موچەی 700 هەزار یۆرۆ بۆ هەفتەیەكی دابین بكەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ و زیاتر لە 36 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزێكدا.

ئەگەر هالاند بە ئۆفەرەكەی سیتیزن ڕازی بێت ئەوا مانچێستەر سیتی دەست دەكات بە دانوستەكانی لەگەل دۆرتمۆند و بڕی 180 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش دەكات كە بۆ یاریزانەكەی دیاریكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button