ئه‌ڵمانیا

ڕایۆلا: هەڵە بووم له ناردنی هالاند بۆ دۆرتمۆند

یاریگا- مینۆ ڕایۆڵا، بریکاری ئێرلیگ هالاند دان بەوەدا دەنێت کە یاریزانەکەی بۆ بروسیا دۆرتمۆند ناردووە وەک لە هەر یانەیەکی خوازیاریتری.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی زە ئەتڵەتیک، ئەو بریکارە ئیتاڵییە باس لە بەرەوپێشچوونە خێراکانی هێرشبەرە نەرویجییەکە دەکات بە شێوەیەک کە لە پێشبینی کەسدا نەبووە. هاوکات دان هەڵەیەکی خۆیدا دەنێت و دەڵێ: “ڕەنگە هەڵە بووبێتم کە گوتم پێویستە هالاند پەیوەندی بە دۆرتمۆنەوە بکات لە جیاتی هەر یانەیەکیتر. بەڵام ئەو ئێستا بە ڕێژەی %100 قایلە لەوێ و وەک هەرکەسێکیتر لەم ئاستەی خۆیدا دەتوانێت لە لەهەر یانەیەکیتر یاری بکات. ساڵی پاریش ئەوەی دەتوانی.”

سەبارەت بە وێستگە داهاتووی گۆڵکارەکەی دۆرتمۆند، ڕایۆڵا وتی: “لە ئێستادا چاوەڕێی ئەوەین بزانین باشترین دەرفەت چییە بۆی، هەندێ جار باشترین دەرفەت بریتیە لە نەڕۆشتن و مانەوە لە یانەکەت و بە پێچەوانەشەوە. با ببینین له داهاتوودا چی ڕوو دەدات.”

ئەو قسانەی ڕایۆلا دوای زۆربوونی دەنگۆکانە سەبارەت بە هەوڵی یانە زلهێزەکان بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ هالاند، لەنێویشیاندا ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button