ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤی لۆکاتێلی دەوێت

یاریگا- یانەی یوڤێنتوسیش هاتە نێو ڕکابەریەکان بۆ گواستنەوەی مانوێل لۆکاتێلی.

ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە ئاسێکی نایاب لەگەڵ ساسۆسۆلۆی وڵاتەکەی پێشکەش دەکات و لەوەتەی وەرزی 2019 له میلانەوە ڕووی کردۆتە ساسۆلۆ، بە تەواوەتی تواناکانی خۆی پیشان داوە و بۆتە جێی بایەخی یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیاش.

بەپێی زانیارییەکانی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، خانمه پیرەکە ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵەی خستۆتە ڕیزی پلانە لەپێشینەکانی میرکاتۆی هاوینە و چاوی لەوەیە هەرچی زووە گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە پێش ئەوەی یانه گەورەکانیتر هەوڵی پەلکێش کردنی بدەن.

لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆ هەبوو زینەدین زیدان بەو یاریزانە سەرسامه و وەک شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچی دەبینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button