ئینگلتەرا

ڤیدیۆ- ئەو گۆڵەی هەرگیز لە هزری هاندەرانی مان سیتی دەرناچێت

یاریگا- 

كەمێك پێش ئێستا یانەی مانچێستەر سیتی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەكەی لە كۆتایی وەرز ڕاگەیاند.

ئەگوێرۆ لە ساڵی 2011 لە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد و لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا توانی 257 گۆڵ تۆمار بكات و 73 گۆڵیش درووست بكات لە 384 یاریدا.

هەروەها لای خۆیانەوە مان سیتی ڕایانگەیاند دەیانەوێت پەیكەرێك بۆ گۆڵكاری مێژووی یانەكەیان درووست بكەن.

یەكێك لەو ساتانەی هەمیشە لە هزری هەموو هاندەرێكی سیتیزن دەمێنێتەوە گۆڵەكەی بەرامبەر كوینز پارك ڕینجەرز بوو لە خولەكی 95 كە نازناوی پریمەرلیگی پێشكەش بە سیتی كرد لە دوای زیاتر لە 40 ساڵ.

ڤیدیۆی گۆڵەكە:

بابەتی زیاتر

Back to top button