ئه‌وروپائیسپانیا

” پێشتر دڵنیابووم لە چوونی میسی، بەڵام ئێستا نە ”

یاریگا
لیۆنێل میسی تەنها سێ مانگ و نیو لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا ماوە و ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

ریڤالدۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە داهاتووی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا دەڵێت ” پێشتر دڵنیا بووم لەوەی کە ئەو یاریزانە یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام ئێستا دڵنیانیم، چونکە بە گەڕانەوەی خوان لاپۆرتا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە، بارودۆخەکە بە تەواوەتی گۆڕاوە و پێشبینی دەکەم ناوبراو بتوانێت گۆڵکاری یانەکەی رازی بە مانەوە بکات ”.

میسی هاوینی رابردوو نزیکبوو لە جێهێشتنی یانەکەی، بەڵام لە کۆتاییدا ناچار بە مانەوە کرا و ئێستاش ئەو یاریزانە دیار نیە بۆ وەرزی داهاتوو چارەنوسی چۆن دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button