ئه‌ڵمانیاگرنگترین

لێڤا پێککرا و لە دوو یاری چارەنووسازدا دوورخرایەوە

یاریگا-رۆبێرتۆ لێڤاندۆڤێسکی لە یاری  هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئەندۆرا تووشی پێکان هاتووە.

گۆڵکارە بەتواناکە توانی دوو گۆڵ لەو یارییەدا تۆماربکات، بەڵام  لە خولەکی ٦٣ یاریگای جێهێشت. ئەمڕۆ راگەیەندرا ناوبراو  تووشی پێکانی ئەژنۆ هاتووە و ماوە ٧-١٠ رۆژ دووردەکەوێتەوە.

بەوەش ناتوانێت لە یاری لوتکەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیدا بەرامبەر ئینگلتەرا یاری بکات و هەروەها  لەگەڵ گەڕانەوەی یاری یانەکانیش بەرامبەر لایپزیگی خاوەن پلەی دووهەمی بۆندزلیگا بەشدارنابێت.

رۆبێرت  گۆڵکاری بۆندزلیگایە بێ رکابەر و هەروەها تا ئێستا لە پلەی یەکەمی کێبڕکێی پێڵاوی ئاڵتوونی دێت وەک گۆڵکاری ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button