ئیتاڵیا

١٠ یاری لەبەردەم ماندزۆکیجە بۆ رازیکردنی میلان

یاریگا-ماریۆ ماندزۆکیج تەنها ١٠ یاری لەبەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی میلان رازیبکات بە تواناکانی.

ماریۆ ساڵێک بەر لە پەیوەندیکردن بە رۆسۆنێری لە زستانی ئەمساڵدا هیچ چالاکییەکی نەبوو. لەو کاتەوەشی هاتۆتە یانەکە تەنها لە چوار یاری بەشداریکردووە و هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە.

گرێبەستی نێوانیان لە هاوینی ئەمساڵدا و پاش کۆتایی خول بەسەردەچێت بەڵام میلان دەتوانێت راستەوخۆ تازەیبکاتەوە ئەگەر لە تواناکی ئەو یاریزانە سوودمەند بن وە بە تایبەت ئەگەر رۆسۆنێری بگاتە خولی پاڵەوانەکان.

ناوبراو دوو جار بەهۆی پێکان لەم دوو مانگەدا دوورخرایەوە بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان، دەرفەتی ئەوەی هەیە لە کۆتا ١٠ یاری وەرزدا یانەکەی رازیبکات کە بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button