خوله‌کانی دیکە

یاریی داهاتووی تورکیا بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆرتر لە هاندەر بەڕێوە دەچێت

یاریگا- هەڵبژاردەی تورکیا بە نیازه لە بەردەم هاندەرانیدا درێژه بە ئاست و ‌ئەنجامه باشەکانی بدات لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی و، هەر بۆیە بۆ یاریی داهاتوویان کە لە خاکی خۆیان بەڕێوە دەچێت، هەڵکشانێکی زۆر له ژمارەی هاندەری نێو یاریگا بەخۆوە دەبینێت.

تورکیا دوو یاریی ڕابردووی خۆی لە هەڵبژاردکانی هۆڵەندا و نەرویج بردۆتەوە و یاریی سێیەمیش پێشوازی لە لاتیڤیا دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیندراوێکی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە، هاندەران له یاریگای ئەتا تورک، کە توانای لە خۆگرتنی 75 هەزار هاندەری هەیە، بە ڕێژەی %15 دەبێت. ئەوەش بە ژمارە واتە 11 هەزار کەس.

گەڕانەوهی ئەو ژمارە زۆرە بۆ نێو یاریگاکان لە سەردەمی کۆرۆنادا، پێویستی بە ڕەەچاوکردنی توندی ڕێکارەکانی خۆپارێزیییە و هەر بۆیەش یەکێتیەکە هاوکات لەو بارەیەوە داوای جێبەجێ کردنی ڕێنماییەکانی کردووە بەشێوەی ڕێکوپێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button