ئیسپانیا

چاڤی شوێنگرەوەی ڕونالد كومان دەستنیشان دەكات

یاریگا-

هەرچەندە متمانەی تەواو لەلایەن سەرۆكی بارسێلۆنا و ئیدەرەكەیانەوە بە ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكە دراوە ، بەڵام هێشتا پرسیاری شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە دەكرێت.

سەبارەت بەوە چاڤی هێرناندێز پێی وایە یواكیم لۆڤ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باشترین شوێنگرەوەیە بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا.

پێشتر ڕاهێنەرەكەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند لە دوای پاڵەوانیەتی نەتەوەكانی ئەوروپا لە هاوینی داهاتوودا واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەلبژاردەی ئەڵمانیا دەهێنێت.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا چاڤی ووتی: یواكیم لۆڤ هەڵبژاردەیەكی درووستە بۆ بارسێلۆنا ، ڕاهێنەرێكی گەورەیە و مامەلەی لەگەڵ یاریزانی گەورەدا كردووە ، هەروەها شێوازی یاریكردنی لەگەل بارسا دەگونجێت ، پێوویستە ئەوەشمان بیر نەچێت كە ئەو پاڵەوانی جیهانە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button