یاریگا–
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامانجیەتی لە ئەگەری شکست هێنان لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، ئەو کات رومێلۆ لوکاکو هێرشبەری بەلجیکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بگوازنەوە.
رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی پلانی هاوینەی داهاتووی بلوزی ئاشکرا کردووە، پلانەکەش ئەوەیە سەرەڕای ئەوەی کە چەندین یانە ئامادن گۆڵکارە لاوەکەی زەردەواڵەکان بگوازنەوە، بەڵام ئەوانیش هەمان ئامانجیان هەیە و لە ئەگەری شکست هێنان لەم پرۆژەیەش ئەو کات ئەوان هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی نێرازۆری دەدەن.
چێڵسی سەرەرای ئەوەی وەرزی رابردووش پارەیەکی زۆریان لە گواستنەوەی چەند یاریزانێک خەرج کردووەم، بەڵام راهێنەرە نوێیەکەی ئەو یانەیە داوای چەند یاریزانێکی دیکە دەکات.