ئیسپانیا

ڤاران قایل نابێ به هەمان ئەو مەرجانەی ڕیاڵ لەگەڵ ڕامۆس و مۆدریچ چەسپاندی

یاریگا- ڕاڤایل ڤاران ڕەتی دەکاتەوە قایل بێت بە هەمان ئەو میکانیزمەی ڕیاڵ مەدرید له نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرجیۆ ڕامۆس و لوکا مۆدریچ پێڕەوی دەکات.

ڤاران کە هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، هاوشێوەی چەند ئەستێرەیەکی دی هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نییە یانەکەی پیشانی دابێت بۆ نوێکردنەوەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە قایل نییە هەمان ئەو مەرجانەی لەگەڵدا جێبەجێ بکرێت، کە سەرەکیترینیان کەمکردنەوەی مووچەکەیەتی بۆ %10 هاوشێوەی ئەوەی وەک پێشمەرج لە نوێکردنەوەکانی ڕامۆس و مۆدریچ و هەروەها لوکاس ڤازکێزیشدا ڕەچاو کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە ڤاران هەڵوێستی دەبێت ئەگەر کارگێڕی ڕیاڵ پەلە نەکەن لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکەی و مووچەکەشی بۆ زیاد نەکەن بەوەی پێی وایە شایەنی ئەوەیە دوای ساڵانێکی زۆر خزمەت بە مێرینگی. بۆیە لە بەرامبەردا بژاردەی جێ هێشتنی قەڵای سپی دەبێتە ئەگەرێکی بەهێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button