ئیسپانیا

هەڵوێستێکیتری زیدان بۆ پاڵپشتی کردنی هازارد

یاریگا- زینەدین زیدان بەردەوامە لە پاڵپشتی کردن لە ئیدن هازارد لەو بارودۆخە سەختەی یاریزانەکە تێی کەوتووە.

پێکانە بەردەوام و درێژخایەنەکانی هازراد، دەنگۆی فرۆشتنی هێناوەتە ئاراوە و ڕیاڵ مەدریدیش بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە پێویستی بە دەستبەرداربوون لە چەند یاریزانێکێتی.

تۆڕی هەواڵی دیفێنسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە زیدان جارێکیتر ڕەتی کردۆتەوە لە هاوینی داهاتوو هازارد بفرۆشێت ئەگەرچی مەبەست لە فرۆشتنیشی بۆ دەستکەوتنی بڕە پارەیەک بێت لەپێناو کڕینی ئێرلین هالاند یان کیلیان مباپێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button