ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەگوێرۆ و مۆیس کین ئامانجی یانەیەکی ئیتاڵین

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە هاوینی داهاتوو هەر یەکە لە سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی و هەروەها مۆیس کین هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، خانمە پیرەکە بۆ ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەکەیان رازی بە مانەوە بکات، دەیەوێت دوو هێرشبەری دیکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامانجی سەرەکیان هێرشبەرەکەی مان سیتیە، چونکە ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرجاوەیە زانیاریی ئەوەشی دەستکەوتووە کە بیانکۆنێری چاوی لەسەر مۆیس کین هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆن کە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دەکات داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button