ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد بڕیاری كۆتایی خۆی دەدات سەبارەت بە داهاتووی سۆلشایەر

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاری كۆتایی خۆی دەدات سەبارەت بە داهاتووی ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەكەی.

گرێبەستەكەی سۆلشایەر لە ساڵی 2022 بەسەردەچێت و ئیدارەی شەیتانە سورەكان دەیانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ئاماژەی بەوە كردووە مانچێستەر ئۆفەرێكی پێشكەش بە سۆلشایەر كردووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا ساڵی 2024.

هەروەها دەیانەوێت موچەكەشی بەرز بكەنەوە بۆ 10 ملیۆن جنەی ئیستەرلینی لە ساڵێكدا كە ئێستا موچەكەی 7 ملیۆنە.

شایەنی باسە شەیتانە سورەكان لە ڕیزبەندی دووەمی پریمەرلیگ دێن بە جیاوازی 14 خاڵ لە سیتی پێشەنگەوە دوورن.

بابەتی زیاتر

Back to top button