ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

یانەیەکی گەورەی ئەورووپا بە چڕی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ڤازکێز

یاریگا- وا دیارە لوکاس ڤازکێز کۆتا مانگەکانی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەسەر دەبات و یانەکانی ئەورووپاش نیازیان له گواستنەوەیەتی.

گرێبەستی یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی ئەم ساڵ بەسەر دەچێت و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ڕوون نییە بۆ نوێ کردنەوەی و ڕیاڵ مەدریدیش دەرفەتی لەپێشینەی بۆ یاریزانە لاوەکانی وەک ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جونێۆرە وەک لەوەی بۆ ماوەیەکی زیاتر ڤازکێز بهێڵنەوە لە ڕیزەکانی مێرینگی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی asی ئیسپانی، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەیوەندی چڕوپڕ هەبووە لەلایەن کارگێڕی بایەرن میونخ و بریکارەکەی ڤازکێز تا لە کۆتایی وەرز بیگوازنەوە ئالیانز ئارینا.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە گفتوگۆکان زۆر ئەرێنی بەڕێوەچوونە و ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکە لە هاتنە ئاراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button