ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گەڕاندنەوەی سوارێز بۆ خولی ئینگلیزی

یاریگا- ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا زانیارییەکی حەپەسێنەریان ئاشکرا کرد لەبارەی خواستێکی ڕژد لە خولی ئینگلیزیەوە بۆ گەڕانەوەی لویس سوارێز.

بە پشت بەشتن بە هەواڵێکی ڕۆژنامەی لیڤەرپوول ئیکۆی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوول لەسەر داخوازی یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەر ئەم هاوینە هەوڵەکانین بۆ گرێبەسترکردن لەگەڵ گۆڵکارێکی لێهاتوو دەست پێ دەکەن و لویس سوارێزیشیان لەپێشینەی ئامانجەکانیان داناوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ڕێدز دەستی کردووە بە ئامادەکردنی دەستپێشخەرییەک تا ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پێ قایل بکاتۆ و لۆزیتۆ بگەڕێننەوە بۆ ئانفیڵد.

هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە ساڵی 2014 لیڤەرپولی بەرە و بارسێلۆنا بە جێ هێشت و هاوینی ڕابردووش ڕووی کردە ئەتڵەتی.

ئەوەی کارئاسانی بۆ یانە ئینگلیزییەکە دەکات، وەک لە زانیاییەکانیشدا هاتووە بەندێکی گرێبەستەکەی سوارێزە لەگەڵ ڕۆخی بلانکۆسدا کە ڕێگە بە ناوبراوا دەدات ئەم ساڵ بەبێ هیچ سزایەکی هەڵوشاندنەوەی گرێبستەکەی دەتوانێت ئەو یانەیە جێ بهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button