ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسا و گارسیا بە گرێبەستێکی درێژخایەن گەشتوونەتە ڕێککەوتن

یاریگا- وا دیارە یانەی بارسێلۆنا دواجار دەستی گەشت بە ئامانجە لەمێژینەکەی بۆ هێڵی بەرگری.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە یانە کەتەلۆنییەکە هەر لە مانگی ڕابردوو بە وردەکاریی و بەندەکانی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێریک گارسیای ئیسپانی قایل بووه و لە مانگی داهاتوو دەبێتە فەرمی.

بەرگریکارەکەی مان سیتی کە دەرچووی ئەکادیمیای لاماسیایە، ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس کۆتایی دێت و بە خۆڕایی و بۆ ماوەی پێنج وەرز گرێبەستی بارسا واژۆ دەکات.

ئەم زانیارییانە قسەکانی پیپ گواردیۆلا پشتڕاست دەکاتەوە کاتێک سەرەتای ئەم مانگە ڕایگەیاند کە گارسیای تەمەن 20 ساڵ لە هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە بلاوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button