ئه‌وروپاگرنگترین

سوارێز باشترین لە نێوان هالاند و مباپێ دەستنیشان دەكات

یاریگا-

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باشترین لەنێوان ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند و كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی پاریس سان جێرمان دەستنیشان دەكات.

سوارێز گەشتە گۆڵی ژمارە 500 لە ژیانی وەرزشیدا دوای تۆماركردنی گۆڵ بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

سوارێز هالاند بەسەر مباپێ هەڵدەبژێرێت و ووتی: هالاند بۆ من یاریزانێكی ئاسایی نیە ، ئەو یاریزانێكی گەورەیە و ئەو توانایەی هەیە ببێتە باشترین.

هەروەها ووتیشی: ئەم قسانەم هەرگیز لە ئاستی مباپێ كەم ناكاتەوە ، ئەویش زۆر نایابە و خێراییەكی زۆری هەیە ، بەڵام من هالاندم پێ باشترە.

گۆڵكارەكەی ڕۆخی بلانكۆس بەردەوام بوو: هالاند توانایەكی جەستەیی زۆری هەیە و دەتوانێت بە باشی تۆپەكە لای خۆی بهێڵێتەوە هەروەها دەتوانێت زۆر بە باشی هێرشەكان كۆتایی پێ بهێنێت.

لە كۆتایشدا ووتی: پێموایە هالاند توانای ئەوەی هەیە كە سەردەمێكی تەواو ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێ بنووسێتەوە ، لە ئەگەری بەردەوام بوون لەسەر ئەم ئاستەی و بەرەوپێش بردنی.

شایەنی باسە هێرشبەرە نەرویجیەكە چاوی زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاكێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button