ئه‌مریکا

بێكهام میسی و ڕۆنالدۆ لە ئەمریكا پێكەوە كۆدەكاتەوە

یاریگا-

داڤید بێكهام خاوەنی  یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێكەوە لە یانە ئەمریكیەكە كۆدەكاتەوە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ “ESPN” بێكهام ووتی: كاتێك یانەی میامیمان ڕاگەیاند بەردەوەم گفتوگۆ لەسەر ئەو یاریزانانە كراوە كە گرێبەستیان لەگەڵ دەكەین لەوانە میسی و ڕۆنالدۆ و نەیمار.

هەروەها ووتیشی: ئەم گفتوگۆیانە هەمیشە هەن و پێموانیە قورس بێت یاریزانەكان ئەو بڕیارە بدەن ،چونكە ئینتەر میامی شوێنێكی زۆر باشە.

بەردەوام بوو ووتیشی: یانەكە لە شارێكی نایابە هەوادارێكی زۆرمان هەیە و یاریزانی باشیشمان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button