ئینگلتەرا

سەڵاح وەک باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی لیڤەرپوول دەستنیشان کرا

یاریگا- هاندەرانی لیڤەرپوول دەنگیان دا بۆ باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو و، ئەم جارەش موحەمەد سەڵاحیان هەڵبژارد.

پێگەی فەرمی ڕێدز مەراسیمی خەڵات پێدانەکەی بڵاوکردەوە ئەستێرە میسرییەکە خۆشحاڵییەکی زۆری لەو بارەیەوە پیشان دا.

ئەوە سێیەمین مانگی لەسەر یەکە گۆڵکارەکەی لیڤەرپوول ڕکابەرییەکە لە هاوتیمە بەربژێرەکانی دەباتەوە.

تا ئێستا تەنەها سێ یاریزانی لیڤەرپوول توانیویانە کێڕکێی شەش مانگی ڕابردوو ببەنەوە، ئەوانیش سادیۆ مانێ لە مانگی نۆ، دیگۆ جۆتا دوو مانگەکەی پاش ئەو و، دواتریش لە مانگی 12 تا ئێستا سەڵاح ئەو خەڵاتەی بۆ خۆی قۆرخ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button