ئینگلتەرا

مانچستەر گوێ لەو ئۆفەرانە دەگرێت بۆ فرۆشتنی مارسیاڵ پێشکەشیان دەکرێت

یاریگا- مانچستەر یونایتد ئامادەیە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت بۆ دەستبەردابوون لە ئانتۆنی مارسیاڵ دێتە پێشەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی ئیکسپرێسی بەریتانی، مانچستەر یاری شەوی ڕابردووی لیستەر سیتی کردبووە کۆتا دەرفەت بۆ ئەوەی یاریزانە فەڕەنسییەکە خۆی بسەلمێنێتەوە، بەڵام بەشکستە سەختەکەیان وا دیارە چیتر جێگەیەک بۆ سەرەکیی بوون نامێنێتەوە بۆ مارسیاڵ.

ناوبراو کە ساڵی 2015 لە مۆناکۆوە گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد ، سەروەختی ڕاهێنەرایەتی جۆزێ مۆرینهۆ ئاستی پاشەکشەی کرد، دواتر بە هاتنی سۆڵشایەر هەندێ لە ئاستی خۆی پیشان دایە و بوو بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان، بەڵام ئەوە درێژەی نەکێشاو ئێستا وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

هەر وەک لەو سەرچاوەیەدا هاتووە، مان یو دەیەوێت بەو فرۆشتنانە، بەشێکی باش پارەی دەستکەوێت بۆ چوونە پێشەوە لە ئێرلینگ هالاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button