وه‌رزشه‌کانی دیکە

حەبیب جارێکیتر ناگەڕێتەوە بۆ یاری کردن

یاریگا- چاوەڕوانییەکانی هەوادارانی حەبیب نورموحەمەدۆف بێ ئاکام کۆتایی پێ هات کاتێک کە ڕاگەیەندرا جارێکیتر ئەو پاڵەوانە ناگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.

حەبیب کە کۆتای شەڕی خۆی لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو ئەنجام دا و تێیدا بە گریانەوە ماڵئاوایی لە وەرزشەکە و هەوادارانی کرد، چاوەڕوان دەکرا لە بۆنەیەکیتردا بگەڕێتەوە و یاری ژمارە 30 و کۆتایی خۆی ئەنجام بدات کە تا ئێستا بێ شکستە، بەڵام دەینا وایتی سەرۆکی یارییەکانی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان زانیاریی خستەڕوو وازهێنانی حەبیب یەکجارەکییە.

وەک لە تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاوکراوەتەوە، وایت لە ڕێگەی مەسجێکەوە بەو سەرچاوەی وتووە کە لە لاس ڤیگاسی ئەمریکا چاوی بەحەبیب کەوتووە: “حەبیب %100 وازی هێناوە و ناگەڕێتەوە. ئەمشەویش کۆتا کۆبوونەوەمان بوو.”

کۆچی دوایی باوکی پاڵەوانە موسڵمانە ڕووسییەکە کە هاوکات ڕاهێنەریشی بوو، کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر وەستاندنی کاروانە ناوازەکەی حەبیب و پێشتریش هەر ئەوەی وەک هۆکاری وازهێنانی باس لێوە کرد.

Back to top button