یاریگا

“پێش یارییەکە حەبیب قاچ و پەنجەی قاچیشی شکابوو بە کەسیشی نەگوتبوو!”

یاریگا- پاش بردنەوەکەی ئەمشەوی حەبیب نورمحەمەدۆف، کە ڕاشیگەیاند کۆتا یاریی دەبێت لە یارییەکانی هونەرە جەنگیەکان، دەینا وایت نهێنیەکی باوەڕپێنەکراوی لە بارەی پاڵەوانە هەرگیز نەبەزێنراوە ڕووسیەکەوە ئاشکرا کرد.

سەرۆکی وەرزشە جەنگیەکە گوتی: “وەک تیمەکەی پێی گوتم، سێ هەفتە دەبێت حەبیب قاچی شکاوە لەگەڵ دوو پەنجەی پێی. لە نەخۆشخانەش بووە هەر بەو هۆیەوە. بەڵام ئاسایی دەهات و دەڕۆشت و بە کەسیشی نەگوتبوو. حەبیب یەکێکە لە بەهێزترین مرۆڤەکانی سەر ئەم زەمینە. دەتوانن وەک ئەفسانەیەک ناوی بهێنن هاوشانی هەرکەسێکیتر کە لاتان ئەفسانەیە.”

پاڵەوانە موسڵمانەکە، لە تەمەنی 32 ساڵی و پاش 29 جەنگی بێ شکست، وازهێنانی خۆی لە یاری ڕاگەیاند کە بە گوتەی خۆی ناتوانێت بەبێ باوکی بێتەوە مەیدانەکە.

 

 

Back to top button