ئه‌وروپاجیهان

مۆرینهۆ بە شێوەی زارەکی رێککەوتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئەم هەڵبژاردەیە

یاریگا- دەنگۆی جیابوونەوەی جۆزێ مۆرینهۆ و یانەی تۆتنهام گەرمتر بووە و لە ئێستاوە وێستگەی داهاتووی ناوبراو هاتۆتە بەر باس.

بەگوێرەی هەواڵێکی دۆن باڵۆن، مۆرینهۆ بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هاوینە لە سپێرس دەڕوات.

تۆتنهام بە دۆخێکی خراپدە دەگوزەرێت و کرانەدەرەوەشیان لە یۆرۆپالیگ بە شێوەیەکی سەیر، دەنگۆیەکانی زیاتر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات کە جۆزێ بە شێوەی زازەکی قایل بووە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی پورتوگال بۆ وەرگرتنی پۆستەکەی فێرناندۆ سانتۆس.

باس لەوەش کراوە کە ئەگەرچی کاتەکە بە تەواوەتی لەبار نییە بۆ ئەو گۆڕانکارییە بەوەی پورتوگال بە ڕاهێنەرایەتی سانتۆس دەیانەوێت پارێزگاری لە نازناوی پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئەورووپا بکەن. هەرچی مۆرینهۆشە دەیەوێت لەپێش یۆرۆ ئەو پرۆسەیە ڕوو بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button