یاریگا

گواردیۆلا: ئێستا ئیتر کاتی ئەوەیە بڵێم فەرموون پشووی خۆتان وەرگرن

یاریگا- پاش بردنەوەکەی ئەمشەویان لە یانەی ئیڤەرتن له میانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، پیپ گواردیۆلا ستایشی تیمەکەی دەکات.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی دوای یارییەکە، گواردیۆلا وتی: “ئێستا کاتی ئەوەیە بڵێین فەرموون پشووی خۆتان وەرگرن. ئاهەنگ بگێڕن بەوەی لە چوار مانگی ڕابردوو چیمان ئەجام داوە لەوەتەی کۆتا یاریی هەڵبژاردەکان.

پیپ وتیشی: “39 یارییمان ئەنجام دا و توانیمان 34 ببەینەوە. ئەوەش شتێکە جێی باوەڕ نییهتەنها دوو دۆڕان و سێ یەکسانبوونمان هەبووە. یەکێک لە یەکسانبوونەکان بەرامبەر پۆرتۆ بوو کە سەرکەوتمان بۆ قۆناغی دواتر مسۆگەر کردبوو.”

ئەم وەرزە مان سیتی ئاستێکی ناوازەکە پێشکەش دەکەن و جگە ڕکابەرییە ناوخۆییەکان کە بۆ سەرجەمیان پاڵێوراوی سەرەکیی، لە چامپیۆنزلیگیش ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button