ئینگلتەرا

یاری کۆتایی جامی ئەوروپا تاقیکردنەوەیە بۆ ساری

رۆژنامەی لاگازێتای ئیتاڵی بڵاویکردەوە، لە دوای جامی ئەوروپا، چێڵسی بڕیار لەسەر چارەنووسی ساری راهێنەر دەدات.

لە یاری کۆتایی جامی ئەوروپا، چێڵسی و ئەرسناڵ بەیەک دەگەن، بردنەوەی جامەش جیا لە نازناوەکە، دەیانگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاشکرایکردووە، بەهۆی خراپی ئاستی چێڵسی لەم وەرزەی رابردوودا، ئیدارەی یانەکە بریارییان داوە یارییەکەی بەرامبەر بە ئەرسناڵ وەک تاقیکردنەوە بۆ ساری دابنێن.

رۆژی ٢٩ی ئەم مانگە، لە یاری کۆتایی جامی ئەوروپا، ئەرسناڵ و چێڵسی بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button