ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترینیاریگا

فەرمی: وادەی کلاسیکۆ یەکلایی کرایەوە

یاریگا
ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا وادەی یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنای یەکلایی کردەوە و بریارە ئەم یارییە سەرەتاکانی مانگی داهاتوو بکرێت.

ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا وادەی یاریی کلاسیکۆی دیاریی کرد و بریارە هەردوو یانە رێکەوتی 10ـی مانگی داهاتوو کاتژمێر 10ـی شەو لە یاریگای دی ئیستیفانۆ لە مەدریدی پایتەخت لە گەڕی 30ـی لالیگا رووبەڕووی یەکتری ببنەوە، کە لە یاریی چوون شایانەکان توانیان لە یاریگای کامپ نۆ بردنەوە بەدەست بێنن.

پێشتر دەنگۆیەک هەبوو کە ئەنجومەنی لالیگا چاوەڕێ بریاری حکومەتی وڵاتەکەیان دەکات، چونکە ئەگەرێک هەبوو لە سەرەتاکانی مانگی داهاتوو رێگە بە گەڕانەوەی رێژەیەک لە هاندەران بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button