چامپیۆنزلیگ

كات و بەرواری تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

یاریگا-

دوای یاریەكانی دوێنێ یانەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تەواو كران.

وا بڕیارە ڕۆژی هەینی كاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ بە كاتی كوردستان لە شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕابكێشرێت.

لەم قۆناغەدا هیچ یاسایەك نیە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی دوو یانەی هەمان وڵات واتە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی و لیڤەرپول یان بایرن و دۆرتمۆند هەیە.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەرواری ئەنجامدانی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای دیاریكرد:

یاریەكانی چوون لە بەرواری 6 و 7ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت و یاری گەڕانەوەی هەمان قۆناغیش لە بەرواری 13 و 14ی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

هەروەها یاریەكانی قۆناغی پێش كۆتایی لە بەرواری:

27 و 28ی مانگی داهاتوو و هەروەها یاریەكانی گەڕانەوەش لە بەرواری 4 و 5ی مانگی پێنج بەڕێوە دەچێت.

یاری كۆتاییش لە بەرواری 29ی مانگی پێنج لە یاریگای ئەتاتورك لە توركیا بەڕێوە دەچێت.

یانە سەركەوتووەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا:

  • لیڤەرپول ( ئینگلتەرا )
  • مانچێستەر سیتی ( ئینگلتەرا )
  • پاریس سان جێرمان ( فەڕەنسا )
  • ڕیاڵ مەدرید (ئیسپانیا )
  • پۆرتۆ ( پورتوگال )
  • بروسیا دۆرتمۆند ( ئەڵمانیا )
  • بایرن میونشن ( ئەڵمانیا )
  • چێڵسی ( ئینگلتەرا )

 

بابەتی زیاتر

Back to top button