ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گەنەرز لە ئێستاوە چاوی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆدیگاردە

یاریگا-یانەی ئارسناڵ دەیەوێت مارتن ئۆدیگارد بۆ وەرزی داهاتووش لە یانەکە بهێڵێتەوە.

ئۆدیگارد لە گواستنەوەی زستانەدا لە ریاڵ مەدریدەوە بە خواستن روویکردە ئارسناڵ بەڵام بەگوێرەی دەیلی مەیڵ ئاستە بەرزەکەی و کاریگەری لەسەر یارییەکانی ئارسناڵ وایکردووە میکێڵ ئارتێتا لە ئێستاوە بیەوێت ئەو یاریزانە بەهەر نرخێک بێت بهێڵێتەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت ئامانجی یەکەمییان گواستنەوەی یەکجارەکی ئەو یاریزانەیە بەڵام ئەگەر لەسەر نرخەکەی رێکنەکەوتن ئەوا دەیانەوێت خواستنەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکەنەوە.

ئۆدیگارد لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا بەفەرمی وەکو کاپتنی هەڵبژاردەی نەرویج هەڵبژێردرا و ئەزموونە زۆرەکەی لە تەمەنێکی کەمدا، ئەو یاریزانەی کردووە بە گەنجێکی پێگەیشتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button