ئیسپانیا

یەكەم كاردانەوەی میسی دوای یەكسان كردنەوەی ڕیكۆردەكەی چاڤی

یاریگا- 

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە تۆماركردنی ژمارەیەكی نایاب لەگەڵ بارسێلۆنا.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆیان میوانداری هویسكای كرد و یاریەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە كە تێیدا میسی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.( لێرەوە بینەری گۆڵی یەكەمی میسی بن كە بەشێوەیەكی نایاب تۆماریكرد) ( گۆڵی دووەمی میسی ).

ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە كۆی یاریەكانی بە درێسی بلاوگراناوە بۆ 767 یاری بەرزكردەوە و بەوەش ژمارە پێوانەییەكەی چاڤی هێرناندێزی یەكسان كردەوە وەك یەكەم یاریزان زۆرترین یاری بە درێسی بارسێلۆناوە كردبێت،لە ئەگەری بەشداریكردنی یەك یاری دیكە ئەوا دەبێتە یەكەم یاریزان زۆرترین یاری بۆ بارسا ئەنجام دابێت.

لە دوای یاریەكەی هویسكا میسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی خۆی نووسیوویەتی: شانازیەكی گەورەیە بگەیتە ئەو ڕێژەی ژمارەی یاركردنە بە درێسی بارسێلۆناوە.

هەروەها نووسیوویشیەتی: سوپاسی هەموو هاوكارەكانم دەكەم كە لەو ساڵانەدا لەگەلم بوون ، هەروەها خێزانەكەم و هاوڕێكانم ئەوانەی هەموو كات لەگەلم بوون.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button