ئیسپانیا

بانگهێشت کردنی پێدری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا ملیۆنێک یۆرۆ لەسەر بارسا دەکەوێت

یاریگا- پێدری گۆنزالێسی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرایەوە و ئەو بانگهێشت کردنەوەش بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ دەخاتە سەر شانی بارسا.

ئەمڕۆ لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاڕدەی ماتادۆر بۆ یەکەم جار یاریزانە 18 ساڵانەکەی بۆ ڕیزەکانی لارۆخا بانگ کردەوە بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر.

یانەی لاس پالماس سوودمەندێکی گەورەی ئەم بابەتەیە بەوپێیەی وەک ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی کردووە، لە بەندێکی گرێبەستەکەی پێدری لەگەڵ بارسێلۆنا کە هاوینی ڕابردوو بە پێنج ملیۆن یۆرۆ گواستیەوە کامپ نو، دەبێت لە ئەگەری بانگ کردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی، بڕی میلۆنێک یۆرۆ بدات بە لاس بالماس.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە کۆی بڕە پارەی گواستنەوەکە لە ئەگەری گۆڕانکارییەکاندا، بەرز دەبێتەوە تا 25 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button