ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگگرنگترین

بێنزیما باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیی و گەڕانەوەی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا-کەریم بێنزیما دەڵێت ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید تازەبکاتەوە ئەگەر سەرۆکی یانەکە بیەوێت بمێنێتەوە.

کەریم لەم وەرزەدا بووەتە گرنگترین یاریزانی قەڵای سپی و بەر لە یارییەکەی ئەتەلەنتا لە خولی پاڵەوانەکان سەبارەت بە داهاتووی وتی “گرێبەستەکەم تاوەکو هاوینی ٢٠٢٢ ـە بەڵام درگام کراوەیە بۆ گفتوگۆی نوێکردنەوە  ئەگەر سەرۆکی یانەکە بیەوێت بمێنمەوە. من لە باشترین یانەی جیهانم”.

سەبارەت بە دەنگۆی گەڕانەوەی رۆناڵدۆش، کەریم وەڵامێکی روونی نەدایەو و  وتی ” لەگەڵ ئەودا زۆر گۆڵ و ئەسیستمان تۆمارکرد، بەڵام ئەوە سێ ساڵ لەمەوبەر بوو، ئەو ئێستا لە یانەیەکی دیکەیە و من نە راهێنەرم وە نە سەرۆک تا بزانم چی روودەدات. ناشزانم ئەو لە یوڤێنتۆس دڵخۆشە یاخود نا. ئەو لەگەڵ مندا باش بوو وە هەمیشە گۆڵی تۆمار دەکرد”.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە ئەم هەفتەیە توانی یانەکەی لە شکست رزگاربکات بەرامبەر ئێڵچی پاش تۆمارکردنی دوو گۆڵ کە یەکێکیان لە کۆتا خولەکدابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button