ئه‌وروپائیسپانیا

ئامانجی یەکەمی ریال مەدرید یاریزانە لاوەکانە

یاریگا
لەم ساڵانەی دواییە کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا زیاتر گرنگی بە یاریزانە لاوەکانداوە و چەند یاریزانێکیشیان بە نرخێکی زۆر گواستووەتەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە، لەناو دەستەی سەرۆکایەتی و کارگێری شایانەکان تەنها گرنگی بە یاریزانەکان لاوەکان دەدرێت، بۆیە ئەوان ئامادەنین یاریزانی بە تەمەن و بە نرخێکی زۆرەوە بگوازنەوە، بەم هۆیەوە ئەوان ئامانجی سەرەکی داهاتوویان کلیان مباپێ هێرشبەری فەڕەنسی پاریس سانجێرمان و هەروەها ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە سەرەرای ئەوەی کە نرخی ئەم دوو یاریزانە خەیاڵیە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت پلانێکی باشی بۆ دابنێت، لە پێناو ئەوەی بە کەمترین تێچوو بگوازرێنەوە یانەکەیان.

Back to top button