ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید گۆڕانکارییەکی گەورە لە پێکهاتەکەی دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە ئێستاوە کار لەسەر ئەوە دەکات، هاوینی داهاتوو گۆڕانکاری بەرچاو لە پێکهاتەکەیان بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکا زانیاریی دەستکەوتووە، شایانەکان بیر لەوە دەکەنەوە، بە فرۆشتنی یاریزانەکانی وەکو گاریس بەیل، ئیسکۆ و مارسێلۆ هاوینی داهاتوو هەردوو ئەستێرەی پاریس سانجێرمان کلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند لە بووروسیا دۆرتمۆند بگوازنەوە، بەڵام ئەوان نایانەوێت پەلە بکەن و چاوەڕێ دۆخی دارایی یانەکەیان دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە، مەدرید ئەگەر نەتوانێت ئەو دوو یاریزانە پێکەوە بگوازێتەوە، ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی هالاند دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button