ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێكی مێژوویدا: ئەمڕۆ تەنها ڕیكۆردی پێلێم شكاند

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە لێدوانێكی مێژوویدا ئاشكرایكرد ئەمڕۆ تەنها ڕیكۆردی پێلێی شكاندووە و هێشتا زۆری تر ماوە بەدەستی بهێنێت.

یوڤێنتوس توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە كالیاری بباتەوە و دۆن توانی هاتریك تۆمار بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی سێریا ئەی.

لە دوای یاریەكە دۆن لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: ئەم چەند هەفتەیەی ڕابردوو پڕ بوو لە هەواڵ و ئامار ، كە من بە باشترین گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ دەژمێرن كە ژمارەكەی پێلێ بە 757 گۆڵ تێپەڕاند، هەرچەندە من سوپاسگوزاری ئەوەم بەڵام ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ڕوونی بكەمەوە كە بۆچی تا ئەم ساتەش دانم بەو تۆمارەدا نەناوە.

”  شانازیی و سەرسوڕمانی نەگۆڕی من بۆ بەڕێز پێلێ ، وەك ئەو ڕێزەی بۆ تۆپی پێ كە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستدا دەیكەم ، هانی دام كە حسابێك بكەم كە 767 گۆڵی تۆمار كردووە و نۆ گۆڵیش بۆ لاوانی ساو پاولۆ هەروەها یەك گۆڵیش بۆ هەڵبژاردەی سەربازی بەڕازیل ، تۆپی پێ لەو كاتەوە گۆڕاوە بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت بەپێ بەرژەوەندی خۆمان مێژوو بسڕینەوە ”.

ڕۆناڵدۆ بەردەوام بووە و نووسیوویەتی: ئەمڕۆ دوای گەشتنم بە گۆڵی ژمارە 770ی فەرمیم یەكەم قسەم ڕاستەوخۆ بۆ پێلێ دەبێت ، هیچ یاریزانێك نیە كە گەورە دەبێت گوێ لە چیرۆكەكانی و دەستكەوتەكانی خۆی نەگرێت منیش لەوە بەدەر نیم ، بۆیە پڕم لە دلخۆشی و شانازی لە كاتێكدا كە من پێشەنگی گۆڵكارانی جیهانم گرتوە ، شتێك كە هەرگیز خەونم پێوە نەبینیوە كاتێك منداڵێكی خەڵكی مادێرا بووم.

لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: سوپاس بۆ هەمووان كە لەگەڵ من لەم گەشتە خۆشەدا بەژدارییان كرد ، بۆ هاوتیمەكان و ڕكابەرەكانم و هاندەرانی جوانترین یاری جیهان ، پێش هەموو شتێك سوپاس بۆ خێزانەكەم و هاوڕێ نزیكەكانم.

” ئێستاش ناتوانم چاوەڕێی یاری و بەرەنگاریەكانی داهاتوو بكەم ، ڕیكۆردی داهاتوو و نازناوی داهاتووم ،ئەم چیرۆكە هێشتا دوورە لە كۆتایی ، هێشتا بردنەوەی زۆر ماوە لەگەڵ یوڤێنتوس و پورتوگال ، لەم گەشتەدا لەگەڵم بەشدار بن ، با بڕۆین ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button