ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید 21 یارییە لەسەر یەک لێدانی سزای بۆ نەگیراوە

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە دوایین یاریی خۆی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئێلچێ بباتەوە و لەم یارییەشدا هیچ لێدانێکی سزا بۆ ئەو یانەیە نەگیرا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە لە یاریی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئێلچی، یاریزانانی مێرنگی پێیانوابوو کە بە هۆی بەرکەوتنی بەرامبەری تیپی بەرامبەر لەگەڵ سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەیان لە ناو هێلی سزای ئەو یانەیە، پێویست بوو ناوبژیوان لێدانی سزایان بۆ بگرێت، بەڵام ناوبژیوان ئەم کارەی نەکرد، بۆیە ئەو یانەیە 21یارییە لەسەر یەک لە رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا هیچ لێدانێکی سزایان بۆ نەگیراوە.

بە گشتی لەم وەرزەدا تەنها دوو لێدانی سزا بۆ ریال مەدرید گیراوە و دوایینجاریش نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر بوو، لە یارییەکەی بەرامبەر ئەویش لە مانگی ئۆکتۆبەری 2020بەرامبەر بارسێلۆنا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button