ئه‌مریکاجیهانخوله‌کانی دیکە

هاوسەرەکانی مێسی و فابریگاس وێستگەی داهاتووی ئەو دوو یاریزانە دەستنیشان دەکەن

یاریگا- هاوسەرەکانی مێسی و فابریگاس ڕۆڵ دەبینن لە دەستنیشانکردنی وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی سەرچاوەی CBS له ڕێگەی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ گیلیەم بالاگی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەنتۆنێلا و دانیێلا سیمەن، هاوسەرانی مێسی و فابریگاس، مێردەکانیان قایل کردووە بە یاریکردن لە خولی ئەمریکی ناسراو بە MLS تا کۆتایی کاروانی وەرزشییان.

پێشتر ئەو دوو ئەستێرەیە ئەزموونی پێکەوەییان هەیە کاتێک لە یانەی بارسێلۆنا بوون و، لە دەرەوەی یاریگاش هاوڕێیەکی نزیکی یەکترن هاوسەرەکانیشیان هەروەها.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە وێستگە پێشنیازکراوەکە، یانەی ئەتڵەنتیکی ئەمریکییە.

ئەوە لە کاتێکدایە گرێبەستی مێسی لە بەسەرچوون نزیک دەبێتەوە و، فابریگاسیش کە ئێستا لە مۆناکۆیە تا 2022 دەخایەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button