ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاشکرابوونی مەرجێکی نامۆی مانچێستەر سیتی لە کاتی فرۆشتنی براهیم دیاز بە ریاڵ مەدرید

براهیم دیاز رەنگە هەرگیز نەتوانێت یاری بۆ مانچێستەر یونایتد بکات پاش ئاشکرابوونی بەندێکی گرێبەستی مانچێستەر سیتی و ریاڵ مەدرید لە کاتی گواستنەوەی ئەو یاریزانەدا.

هێرشبەرە ٢١ ساڵەکە ئەم وەرزە بە خواستن لە ئەیسی میلان بەسەردەبات و ئاستێکی بەرز نیشان دەدات، ئەوەش جارێکیتر براهیمی کردووەتە جێگەی بایەخی یانە گەورەکانی ئەورووپا. دەیلی مەیڵ ئاشکرایکردووە لە گرێبەستی فرۆشتنی ئەو یاریزانە بە مەدرید دا هاتووە، ئەگەر یانە ئیسپانییەکە ئەو یاریزانە بفرۆشێت بە مانچێستەریونایتد ئەوا دەبێت ٤٠٪ی بڕە پارەی گواستنەوەکە بدات بە مانچێستەر سیتی. ئەم بەندەی ستیزن تەنها بۆ رکابەرە هاوشارییەکەیانە.

براهیم لە یاریزانە خوازیارەکانی پیپ گواردیۆلا بوو لە سیتیزن بەڵام لە ٢٠١٩دا  ئامادەنەبوو بمێنێتەوە بەهۆی کەمی خولەکەکانی یاریکردن و یانەکەش ناچار بە ١٥.٥ ملیۆن پاوەند فرۆشتیان بە ریاڵ مەدرید تاوەکو ناچارنەبن بێ بەرامبەر دەستی لێ هەڵبگرن.

براهیم لە ١٧ یاری ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بەشداریکردووە و لە خولی ئەوروپاش خاوەنی سێ گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button