ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

تۆنالی: میلان نامەیەکی بەهێزی بۆ هەمووان نارد

یاریگا-ساندرۆ تۆنالی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەیسی میلان دەڵێت نامەیەکی بەهێزمان بۆ هەمووان نارد پاش بەرامبەربوونیان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

تۆنالی کە لە ٢٠ خولەکی کۆتایی یارییەکەدا بەشداریکرد، وتی “کەس چاوەڕێی ئەو ئاستەی لە ئێمە نەدەکرد بەڵام نامەیەکی بەهێزمان بۆ هەمووان نارد نەک تەنیا یانەکانی ئەورووپا. ئێستا دەبێت ئەو یارییە لە یاد بکەین خۆمان بۆ رووبەروبوونەوەی ناپۆلی ئامادەبکەین”.

رۆسۆنێری لە خاکی ئینگلتەرا ١-١ لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەرامبەربوون، لەو یارییەی ناوبژیوان و ڤاڕ دوو گۆڵی یانە ئیتاڵییەکەیان لە نیوەی یەکەم رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button