یاریگا–
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئێلچی وەڵامی دەنگۆکانی گەڕانەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەکەیان دەداتەوە.
زیزۆ لەبارەی گەڕانەوەی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان گووتی ” هەموومان دەزانین رۆناڵدۆ مێژوویەکی گەورەی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، بۆیە خۆشەویستیەکی زۆرمان بۆ ئەو یاریزانە هەیە، ئەو کارانەی کە بۆ یانەکەمان کردویەتی جێگەی رێزە، بەڵام ئەو ئێستا یاریزانی یانەی یۆڤێنتۆسە و میدیاکان زۆرجار لەمجۆرە بابەتانەیان وروژاندووە و پێویستە رێز لە پێگەکەی بگیرێت “.
ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەک بە تایبەت لە ئیسپانیا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بریاریداوە دووبارە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکاتەوە.