چامپیۆنزلیگ

پیدری: شانازی بە بارسێلۆناوە دەكەم

یاریگا-

پیدرۆ گۆنزالیز ناسراو بە پیدری شانازی بە یانەكەیەوە دەكات دوای كرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پاریس سان جێرمان توانی بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بارسێلۆنا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتەوە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لەدوای یاریەكە پیدری ووتی: یانەكەمان هەلی گۆڵكردنی زۆری درووستكرد بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بكەین.

هەروەها ووتیشی: ئەمە ئەو یاریە بوو كە بەهۆی ئەنجامی یاری چوونەوە هەستمان بە سەختیەكەی دەكرد بەڵام یاریەكی بەهێزمان پێشكەش كرد ، من زۆر شانازی دەكەم بە یانەكەمەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: دوو نازناوی خولی ئیسپانی و جامی شامان لە پێشە تا كۆتایی دەجەنگین لە پێناویاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button