ئیتاڵیا

کۆمپانیایەکی پۆڕن دەیەوێت ببێتە سپۆنسەری ئینتەرمیلان

یانەی ئینتەرمیلان بەدوای سپۆنسەرێکی نوێدا دەگەڕێت و کۆمپانیایەکی پۆڕنیش یەکەم گرێبەستی خۆی پێشکەشكردوون.

سەرەتای ئەم هەفتەیە راگەیەندرا، دوای ٢٧ ساڵ چیتر پیڕێڵی سپۆنسەری سەر درێسی ئینتەرمیلان نابێت و لە وەرزی داهاتووەوە نێرازوری و ئەو کۆمپانیایە کۆتایی بە رێککەوتنی نێوانیان دەهێنن.

بەگوێرەی رۆژنامەی سەن، کۆمپانیای ستریپچات بۆ بەرهەمهێنانی پۆڕن و کامێرای راستەوخۆی سێکسی گرێبەستێکی پێشکەشی ئینتەرمیلان کردووە بە بڕی ٢٣ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە تاوەکو جێگەی پیڕێڵی بگرێتەوە. بەڵام یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت گرێبەستێک لە دەورووبەری ٣٠ ملیۆندا بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button