ئیتاڵیا

یاریزانانی یۆڤی بێدەنگن دوای شکستەکەی پۆرتۆ

یاریگا-یاریزانانی یانەی یوڤێنتۆس بێدەنگییان هەڵبژاردووە پاش شکستەکەی دوێنێی خولی پاڵەوانەکان و ماڵئاواییان.

زۆرینەی ئەستێرەکانی یانەکە، لە نێویاندا کریستیانۆ رۆناڵدۆ تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی و بڵاوکراوەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە. تەنها ئەلڤارۆ مۆراتا و خوان کوادرادۆ.

کوادرادۆ لە ئینستاگرام نوسیوییەتی “دڵتەنگی و بێ هیوایی بەهۆی نەگەیشتنمان بە قۆناغی داهاتوو، بەڵام بڕوامان بە خوا هەیە کە ئەم ناخۆشییە دەبێتە خۆشی و ئەوە روویدا ویستی ئەو بووە. لەهەموو کاتێکیش یەکگرتووترین”.

هەرچی مۆراتایە لە ستۆرییەکی ئینستا نوسیوییەتی “بۆ باشتر یا خراپتر، هەمیشە بژی یۆڤی”.

شەوی رابردوو یوڤێنتۆس لەسەر دەستی پۆرتۆ کرایە دەرەوە پاش دۆڕانی یاری یەکەم بە ئەنجامی ٢-١ و بردنەوە لە یاری دووهەم بە ئەنجامی ٣-٢ بەڵام بە هۆی تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا، پۆرتۆ گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button