چامپیۆنزلیگ

كومان: ڕیمۆنتادا بەرامبەر پاریس شتێكی مەحاڵ نیە

یاریگا- 

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەو باوەڕەدایە یانەكەی لە توانایدایە ڕیمۆنتادا بەرامبەر پاریس سان جێرمان ئەنجام بدات.

ڕۆژی چوار شەممە پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكان میوانداری بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە یاری چوون پاریس بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی بردەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش ڕووبەڕووبوونەوەكەیان كومان ووتی: ئامانجمان ئەوەیە بجەنگین لە تۆپی پێدا هیچ شتێك مەحاڵ نیە ، ئێمە بارساین بۆیە لە تواناماندایە ڕیمۆنتادا بەرامبەر پاریس بكەین .

سەبارەت بە لیۆنێل میسی ووتی: ئەگەر لە ڕۆژی خۆیدا بێت ئەوا چەكێكی قورس و بەهێزی ئێمە دەبێت بۆ گەڕانەوە.

هەروەها سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: لەوباوەڕەدام بردنەوەی لاپۆرتا یارمەتیدەرێكی گەورە دەبێت بۆ ئەوە چونكە پەیوەندی نێوانیان زۆر بەهێزە هیوادارم ئەوە ڕووبدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button