چامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر پاریس

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا كرد.

ڕۆژی چوار شەممە پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارك دی فرانس ( باخچەی شازادەكان ) میوانداری بارسێلۆنا دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە لیستەكەدا بەهۆی پێكانەوە ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكە نابیندرێت و جیرارد پیكێ و سێرجی ڕۆبێرتۆ بەهەمان هۆكار ناویان لە لیستەكەدا نیە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

تێر شتیگن ، دیست ، بۆسكێتس ، گریزمان ، پیانیچ ، برایسوەیت ، میسی ، دیمبلی ، ڕیكی بویگ ، نیتۆ ، لینگلێت ، پیدری ، ترینكاو ، ئەلبا ، ماتیۆس ، دی یۆنگ ، ئۆمتیتی ، فێربۆ ، پینا ، ئیلایكس ، مینگوێزا ، كۆنراد.

 

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا

شایەنی باسە پاریس سان جێرمان بە بردنەوەیەكی گەورە لە یاری چوون و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك هیوایەكی گەورەیان هەیە بۆ گەشتن بە قۆناغی هەشتی پاڵەوانیەتیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button