چامپیۆنزلیگ

بەپەلە: بەیاننامەی فەرمی پاریس سەبارەت بە بەشداریكردنی نەیمار لە یاریەكەی بارسێلۆنا

یاریگا-

كەمێك پێش ئێستا یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پێگەی ئەستێرەی یانەكەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشكرا كرد.

یانە پاریسیەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: هەریەك لە نەیمار دا سێلڤا و خوان بێرنات و مۆیس كین ناتوانن بەشداری یاریەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا بكەن.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش ڕوونكراوەتەوە هەفتەی پێشوو نەیمار بەشداری چەند ڕاهێنانێكی كردووە بەڵام ئامادە نیە بۆ یاریەكەی بەرامبەر بارسێلۆنا.

هەروەها خوان بێرنات بە تەواوی لە پێكانەكەی چاك نەبووەتەوە و مۆیس كینیش لە كەرەنتیندایە دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

شایەنی باسە لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ لە یاریگای كامپ نۆو پاریس توانی بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لێ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button