ئه‌وروپا

تیباس: سەختە سەڵاح پەیوەندی بە خولی ئیسپانیەوە بكات

یاریگا-

خافێر تیباس سەرۆكی لالیگا باس لە پەیوەندیكردنی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە خولی ئیسپانیەوە دەكات.

تیباس لە چاوپێكەوتنێكیدا ووتی: زیانەكانمان لە 30ی حوزەیرانی ساڵی 2020ەوە 2 ملیار یۆرۆ بووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

سەبارەت بە كاریگەریەكانی لالیگا بەهۆی ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە ووتی: بە ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ خولەكە هیچ كاریگەریەكی مادی نەبوو ، بەڵام بە دلنیاییەوە لەسەر ئاستی تاكە كەسی هیوادارین باشترین یاریزانەكانمان لە لالیگا هەبێت ، بەڵام لە كۆتاییدا ئەوە بڕیاری ڕیاڵ مەدرید بوو.

سەبارەت بە میسی ووتی: لە هاوینی ڕابردوودا بەهۆی تەواو نەبوونی گرێبەستەكەی و ئامادەنەبوونی بارسێلۆنا بۆ فرۆشتنی لالیگای جێنەهێشت ، هیوادارین لێرە بەردەوەم بێت.

لە كۆتایشدا سەبارەت بە پەیوەندیكردنی سەڵاح بە خولی ئیسپانیەوە ووتی: هیوادارم محەمەد سەڵاح ڕۆژێك لە ڕۆژان پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدرید یان بارسێلۆناوە بكات ، بەڵام لەو باوەڕەدام ئێستا لەبەر بارودۆخی دارایی یانەكان سەختە ئەوە ڕووبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button