ئینگڵته‌را

تۆماس توخێل ئەمشەو ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاریگا- تۆماس توخێل بەردەوامە لە ئەنجامه باشەکانی لەگەڵ چێڵسی و ئەمشەویش یانەی ئیڤەرتنی کردە نێچێری خۆی.

له هەفتەی 28ی پریمەرلیگدا بلووز لە یاریگای خۆی میوانداری تیمەکەی کارلۆ ئەنچلۆتی کرد و توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە میوانەکەی بباتەوە و شەڕی گەشتنی بە تۆپ چوار یەکلا کردەوە.

کوڕانی تۆماس تۆخێل سەرکەوتوو بوون لە پاراستنی تۆڕی گۆڵەکەیان و بەوەش ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بوو بە یەکەم ڕاهێنەر لە مێژووی پریمەرلیگدا لە پێنج یاریی سەرەتای خۆیدا یانەکەی هیچ گۆڵێکی لێ تۆمار نەکرێت لە نێو یاری خۆیان.

هاوکات 11هـەمین یاریی بێ شکست بوو بۆ چێڵسی بە ڕاهێنەرایەتی تۆخێل لەوەتەی مانگی یەکی ئەمساڵ پۆستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە وەرگرتووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button