ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا یەكەم وتاری خۆی پێشكەش كرد دوای بردنەوەی لە هەلبژاردنەكان

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یەكەم وتاری خۆی پێشكەش دەكات دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی سالی 2021.

لاپۆرتا زۆرترین دەنگەكانی بەدەستهێنا بە كۆی 30184 دەنگ و بەڕێژەی %54.26 لە پلەی دووەم ڤیكتۆر فۆنت دێت بە كۆكردنەوەی 16679 دەنگ و بەڕێژەی %29.99 و لە پلەی سێیەمیش تۆنی فریچا دیت بە كۆكردنەوەی 4769 دەنگ و بە ڕێژەی %8.58.

لە یەكەم وتاری خۆی وەك سەرۆكی بارسێلۆنا لاپۆرتا ووتی: سوپاسی هەموو ئەو ئەندامانە دەكەم كە هاتوون بۆ دەنگدان ، ئێمە زیاتر لە هەر یانەیەكین بەهۆی ئەم هەڵبژاردنانەوە.

هەروەها ووتیشی: سوپاسی تیمەكەی خۆم دەكەم كە ئێمە درێژترین هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانمان ئەنجامدا ئێمە گرنگترین هەڵبژاردنەكانی مێژووی یانەكەمان بردەوە ، لە چوارچێوەی بارودۆخێكی سەختدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

لاپۆرتا سوپاسێكی تایبەتی پێشكەش بە كەسایەتی یۆهان كرۆیڤ كرد و ووتی: دەمەوێت سوپاسێكی گەورە پێشكەش بە یۆهان كرۆیڤ بكەم ، ئەو كەسەی كە ئیلهاممان پێدەدات لە سەرجەم بڕیارە گرنگەكاندا.

سەرۆكی بارسێلۆنا بەردەوام بوو ووتیشی: سوپاسی تایبەتی سەرجەم یاریزانەكان دەكەم بە پیاوان و ئافرەتانەوە ، هەروەها سوپاسی دایک و باوکمان دەکەین کە ئێمەیان کرد بە ئەندامی ئەم یانەیە و ئێستا لەگەڵمان نین، شانازی بەوەوە دەكەن كە ئەمڕۆ ئەوەی ئێمە بەدەستمانهێناوە ،هەروەها سوپاسێکی تایبەتم بۆ هەموو ڕاگەیاندنەکان ڕوماڵێکی نایابتان کرد.

” ڕێزێكی گەورەم بۆ هەردوو كاندیدی دیكە ڤیكتۆر فۆنت و تۆنی فریچا ”.

سەبارەت بە لیۆنێل میسی ووتی: كاتێك دەبینم باشترین یاریزانی مێژوو تۆپی پێ هاتووە بۆ دەنگدان لەگەڵ كوڕەكەی بە خۆمم ووت كە چەندە بارسێلۆنای خۆش دەوێت ، ئێمە خێزانێكی گەورەین هیوادارم میسی هان بدەین كە لە یانەكەی بمێنێتەوە.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: بینینی میسی لەگەڵ كوڕەكەی كە هاتوون بۆ دەنگدان كاریگەری لەسەر من درووستتكرد ، ئۆفەر و پڕۆژەیەكی وەرزشی گرنگی پێدەبەخشین ، هەموو تواناكانم لە ناو توانای ئابوری یانەكە دەكەم ، بەڵام بە دڵنیاییەوە پارە بۆ میسی هەموو شت نیە ، ئەو دەیەوێت نازناو بباتەوە و دەستكەوت بەدەستبهێنێت.

سەبارەت بە یاری گەڕانەوە بەرامبەر پاریس ووتی: لەلایەن لیژنەی كاتییەوە بانگهێشت كراوم كە یاوەری یانەكەم بكەم بۆ پاریس ، زۆر بە جۆشم كە دەبێت لەم كاتە گرنگەدا پاڵپشتی یاریزانەكان و ڕاهێنەر بكرێت ، بژی بارسێلۆنا ، بژی كەتەلۆنیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button